10
ئینتەرنێت 4, كانونی یه‌كه‌م 2012

ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر و گووگل کرۆم زۆرترین بەکارهێنەرییان هەیە

راپۆرتێك لە پێگەی نێت ئەپلکەیشن بڵاوکراوەتەوە، لە ئامارێکی تایبەت کە بۆ براوزەرەکانی ئینتەرنێت کراوە گووگل کرۆم و ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر زۆرترین رێژەی بەکارهێنەرایان هەیە لەسەرانسەری جیهان و بەهەموو سیستەمەکانییەوە ، لەم ئامارەشدا وەشانی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر ٨ زۆرترین ریژەی بەکارهێنەری هەیە بەرامبەر وەشانی ٩ و وەشانەکانی تری ئەم وەشانەی ٧ ریژەی بەکارهێنەرانی لە ویندۆز ٧ وتدا زۆرترینە ، هەروەها براوزەری گووگل کرۆمیش دووەم زۆرترین رێژەی بەکارهێنەری هەیە لە براوزەرەکان بە هەموو سیستەمەکانەوە کە ڕیژەی 14.61% ی هەیە لە کۆیی گشتی بەکارهێنەرانی براوزەرەکان ، هەروەها فایەرفۆکسیش ریژەی 13% ی هەیە لە وەشانی ١٦دا پلەی سێیەمی هەیە لە براوزەرەکان ، وە هەروەها براوزەری سەفاری کۆمپانیای ئەپل لە پلەی حەوتەم دێت بە ریژەی 2.25%ی بەرامبەر بەکارهێنەرانی جیهان لە وەشانی 6.0 وە هەروەها براوزەری ئۆپێرا لە کۆتایی ئەم ئامارە دێت بە رێژەی 1.36 %ی بەکارهێنەرانی براوزەرەکان.

بۆچونی تۆ