هەواڵ
2, كانونی یهكهم 2018
بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی Zenfone Max Pro M2 ئاشکرابوو

سەرەڕای بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە هەواڵە دزەپێکراوەکان لە بارەی مۆبایلی Zenfone Max Pro M2 بەڵام بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە بە نەزانراوی مایەوە، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا پەڕەی فەرمی کۆمپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر Asus India هەستا بە ئاشکرا کردنی بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە، بە پێی ڤیدیۆکە Zenfone Max Pro M2 لە بەرواری 11/12/2018 بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت لە هیند و بەردەست دەبێت لەسەر ماڵپەڕی Flipkart، هەروەها لە ڤیدیۆکەدا بەشی سەرەوەی مۆبایلەکە دەردەکەوێت کە هەڵگری نۆچە و هەمان شێوەی وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی ڕابردووی هەبوو لەگەڵ ئەوەشدا بەشی پێشەوە مۆبایلەکە پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Gorilla Glass 6.
لێرەوە بینەری پارچە ڤیدیۆکە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.