هەواڵ 2, كانونی یه‌كه‌م 2018

جۆری McLaren لە مۆبایلی OnePlus 6T خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 10 گێگابایت

کۆمپانیای وەن پڵەس لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەیەوێت کۆنگرەیەک ببەستێت لە لەندەن لە بەرواری 11/12/2018 بۆ ڕاگەیاندنی ژمارەیەکی دیاریکراو لە مۆبایلی OnePlus 6T McLaren، مۆبایلەکە خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 10 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە فراوانی 256 گێگابایت، هەروەها کۆمپانیای وەن پڵەس ئەوەشی ڕاگەیاندبوو لە ئێستادا لەگەڵ کۆمپانیای McLarenـدا ڕێککەوتوون بۆ بەرهەمهێنانی جۆڕێکی تایبەت لە مۆبایلی OnePlus 6T.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە تایبەتە لە بەشی پشتەوەی نیشانەی بازرگانی کۆمپانیای McLarenـی لەسەر دانراوە، شایەنی باسیشە ئەمە یەکەمین ڕێکەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیاکەیە کە هەتاوەکو ئێستا هەردوولا ڕێکەوتنیان ئەنجام نەدابوو، هەروەها کۆنگرەکە لە 11/12/2018 لە لەندەن ئەنجام دەدرێت پاش ئەوەش وەن پڵەس کۆنگرەیەکی دیکە ئەنجام دەدات لە 12/12/2018 لە هیند بۆ ڕاگەیاندنی ئەم مۆبایلە و هەتاوەکو ئێستاش هیچ زانیاریەک دەربارەی نرخی مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە.

تاگەکان OnePlus 6T McLaren
بۆچونی تۆ