ئەپ و نەرمەکاڵا
3, كانونی یهكهم 2018
باشترینەکانی 2018 لە لایەن گووگڵ پلەی دیاریکران و PUBG دووجار باشترینە

بێگومان ئێستا کات و ساتی بڵاوکردنەوەی لیستی باشترینەکان بۆ ئەم ساڵ و هەمووان ئارەزووی زانینیان دەکەن. گووگڵیش بەدەر نییە لەمە و باشترینەکانی سەر گووگڵ پلەی بۆ ٢٠١٨ دیاریکردن، کە باشترین ئەپەکان، یارییەکان، فیلمەکان، و زیاتریش لەخۆی دەگرن. ئەمساڵ بەشێکی تر بەناوی Fan Favorite واتە دڵخوازی هاندەران زیادکراوە کە لەلایەن بەکارهێنەران خۆیان دەنگیان داوە بۆ هەڵبژاردنی باشترین ئەم بەشە.
دەتوانن لە خوارەوە لیستی براوەکان ببین، بەڵام بۆ گشت لیستەکان دەتوانن سەردانی ئەم پەڕەی گووگڵ پلەی بکەن.
[su_youtube url=”https://youtu.be/MsJ5S4IKUjU”]
جێگەی ئاماژەیە، یاری بەربڵاو و بەناوبانگی ناسراو بە Pubg براوەی باشترینی بەشی هەڵبژاردەی بەکارهێنەرانە و هەروەها باشترینی یارییەکانە. باشترین ئەپیش کە لەلایەن گووگڵەوە دیاریکراوە ئەپی بواری پەروەردە و فێربوونی زمانە بە ناوی Drops.
دڵخوازەکانی بەکارهێنەران کە لەلایەن خۆیانەوە هەڵبژێردراون بۆ ساڵی 2018
باشترین ئەپی 2018
باشترین یاری 2018
5 باشترین فیلمەکان بۆ 2018
5 باشترین پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنی بۆ ساڵی 2018
5 باشترین کتێبی ئەلیکترۆنی بۆ ساڵی 2018
5 باشترین کتێبی دەنگی بۆ ساڵی 2018
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!