گەرمترین
3, كانونی یهكهم 2018
بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی هواوەی Nova 4 ئاشکرا کرا

هواوەی نۆڤا ٤ لەلایەن هواوەییەوە لە هەژماری خۆی ناسێنرا و بە فەرمی کاتی نمایشکردنی مۆبایلەکەی ڕاگەیاند. هواوەی لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە مۆبایلی نۆڤا ٤ نمایش دەکات، هەر لەگەڵ ئاشکراکردنی بەروارەکەشیدا وێنەیەکی لەگەڵ بڵاوکردووەتەوە کە وەک دیارە لە پشتەوە کامێرایەکی بازنەیی هەیە.
زانیاری زۆر لەسەر تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە نوێیەی هواوەی نییە، بەڵام مۆبایلێکی ئاست مامناوەند بۆ ئاستبەرز دەبێت. بۆیە پێت سەیر نەبێت ئەگەر پڕۆسێسەری بەهێزی کیرن ٧١٠ یان ٩٨٠ی لەسەر بێت. ئەوەی جێی باسە شێوەی کامێرەکەی بازنەیی بچووک دەبێت. نۆڤا ٤ تاکە مۆبایل نابێت ئەم شێوە کامێراییەی دەبێت، بەڵکو لە ڕابردووشدا لە مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ بە ناوی A8S کامێرایەکی بازنەیی بچووک دەرکەوت.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.