جۆراوجۆر 6, كانونی یه‌كه‌م 2012

زاراوەی ڕۆژ Spam چییە؟

زاراوەی Spam بە هەرجۆرێکی نەویستراوی گفتوگۆی سەرهێلی دێت بە واتایەکی تر واتە پۆست و ئیمەیڵی نەخوازراو. سپام مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمیدیای Monty Python کە لەساڵی ١٩٧٠ پێشکەشدەکرا و تێیدا لە چێشتخانەیەک لەگەڵ هەر ژەمێک سپام :ە جۆرێکی خواردنە پێشکەش دەکرا و بە ویستی خۆشت نەبوو واتە نەخوازراو بوو. لە تەکنەلۆژیادا باوترین جۆری سپام بریتییە لە ئیمەیڵی نەخوازراو تەنانەت هەندێک کات پەیامی SMSی سپامیش بڵاودەبێتەوە و بۆت دێت و نەخوازراوە وبەبێ ویستی خۆت. سپامەکان بێزارکەر و هەندێک جاریش زیانبەخشن، سپامەکان وەکو ڤایرۆس دەبنە کارەسات کە بەشێوەیەک ڕۆژانە ٢٠٠ ملیۆن پەیام و ئیمەیڵی نەخوازراو دەگوازرێتەوە جا بۆ خۆپاراستنت لە سپامەکان پێویستە بەرنامەیەکی ئیمەیڵ کردنەوە بەکاربهێنیت کە فلتەری دژە سپامی لەگەڵ تێک هەڵکێشکراوە.

سەرچاوەکان:
http://www.pcmag.com/encyclopedia_term
http://www.microsoft.com/security/resources/spam-whatis.aspx

بۆچونی تۆ