10
ئەندرۆید 4, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

یوتیوب ژمارەیەکی نایاب لە کۆگای گووگڵ پلەی تۆمار دەکات

یوتیوب لە کاتی درووستبوونیەوە تا ئێستا توانیویەتی بێڕکابەر بمێنێتەوە لە لیستی تۆڕەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری ڤیدیۆیی، تۆڕەکە پەلی بۆ تۆماری تریش لە بواری تردا ڕاکێشاوە و ئێستاش ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشی لە کۆگای گووگڵ پلەی تۆمارکردووە.

ساڵی ڕابردوو ئەپی Google Play services توانی ژمارەی پێوانەیی ٥ ملیار جار داگرتن تۆمار بکات لە کۆگای گووگڵ پلەیدا،
هەر دوێنێش ئەپی فەرمی تۆڕی یوتیوبیش توانی ٥ ملیار جار داگرتن لە کۆگای گووگڵ پلەیدا تێپەڕێنێت و ببێتە دووەم ئەپ لە کۆگاکەدا کە ٥ بلیۆن دابەزاندنی تێپەڕ کردبێت.

Image result for youtube 5 billion download

لە سەرەتای دامەزراندنی سیستەمی ئەندرۆیدەوە یوتیوب وەک ئەپێکی سەرەکی لە سیستەمەکەدا جێگیر کراوە، بەڵام ئەمە هۆکار نەبووە تا ژمارەی داگرتن لە کۆگای گووگڵ پلەی بوەستێنێت، هەر بۆیە تۆمارێکی نایابە.

لە بیریشی نەکەین هەریەکە لە ئەپەکانی گووگڵ: Gboard – Google Photos و Gmail توانیویانه‌ زیاتر له‌ ١ ملیار جار له‌ كۆگای گووگڵ پله‌یدا دابگیرێن.

بۆچونی تۆ