ئەپ و نەرمەکاڵا
4, کانوونی یەکەم 2018
سكایپ تایبهتدمهندی وهرگێڕان بۆ شێوازی نوسینی بۆ پهیوهندییه ڤیدیۆییهكان بەردەستکرد

سکایپ لەم دواییەدا بە شێوەیەکی بەهێز سەرقاڵی زیادکردنی تایبەتدمەنییە پێویست و نوێیەکانە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی. لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانیشدا، سکایپ تایبەتدمەندی وەرگێڕان و گۆڕێنی وشە بۆ دەنگی زیادکرد لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان.
تایبەتمەندی وەرگێڕان و گۆڕینی وشە نووسراوەکان بەیەکەوەن. بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە توانای بیستنیان کەمە و یان لە زمانی یەکتر تێناگەن. ئەم تایبەندمەندییە قسەکانی خۆت و هاوڕێکانت لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان بۆ دەکاتە نووسین و وەریدەگێڕێت بۆت و بە دەری دەخات. هاوکات تایبەتدمەندییەکە سوودی تایبەتی دەبێت لە کاتی ژاوەژاو لە پەیوەندییەکاندا.

بۆ بەکارهێنانی تایبەتدمەنییەکە لە کۆمپیوتەر: لە کاتی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان گرتە لە دوگمەی + بکە پاشان Turn subtitles onبۆ ئەنجامدانی ڕێکخستنەکان بچۆ بۆ: Settings > Calling.
لە ئێستادا بۆ بەشێکی کەم لە بەکارهێنەران زیادبووە و بەمزووانە بۆ هەمووان زیاد دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.