مایکرۆسۆفت
4, كانونی یهكهم 2018
مایکڕۆسۆفت لە نوێترین ڕیکلامیدا ئەپڵ بە ئامانج دەگرێت و گاڵتە بە ئایپاد دەکات

لەو کاتەوەی مایکڕۆسۆفت دەستی بە بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی زنجیرەی سێرفس کردووە ئەپڵی بە ئامانج گرتووە، بۆ نمونە بە باشتر دانانی کۆرتانا لە سیری و بە باشتردانانی زنجیرە کۆمپیوتەرەکانی سێرفس لە ئایپاد و ماک.
بەڵام دوایین ریکلامی مایکڕۆسۆفت کە ئایپادەکانی ئەپڵی تێدا بە ئامانجگیراوە و تایبەتە بە Surface Go، ئەوا زۆر بە شێوەیەکی تەنزئامێز ئایپادەکانی ئەپڵ بە گەمەی منداڵان دەچوێنێت!
تێیدا کچێک لە ریکلامەکە دەرکەوێت و گۆرانی دەڵێت بە شێوەیەک کە دەڵێت ئێستا گەیشتوومەتە ئەو تەمەنەی پێویستە کۆمپیوتەرێکی ڕاستەقینەم هەبێت، ئەمەش واتای وایە ئایپاد وەلاوەبنێت و Surface Go بەکاربهێنێت و کۆد بنوسێت.
دەتوانن لە خوارەوە بینەری ڕیکلامەکە بن:
[su_youtube url=”https://youtu.be/8g8ZR0KY7M4″]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!