ئەپ و نەرمەکاڵا 5, كانونی یه‌كه‌م 2018

7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.

Drink Water Reminder – Activity Reminder Timer

ئەپەکە هەڵدەستێت بە بیرخستنەوەت بۆ خواردنەوەی ئاو ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستیت.

Cambi Photo Camera

یارمەتیت دەدات بۆ چرکاندنی وێنەی ناوازە لەگەڵ زیادکردنی چەندین کاریگەری جۆراوجۆر.

SecretNote

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت تێبینیەکانت بپارێزیت بە چەند شێوازێکی پاراستنی جیاواز.

Timing Hero VIP : Retro Fighting Action RPG

یاریەکی بە چێژی ئەکشن و سەرکێشیە و تیایدا دەجەنگیت لە دژی ئەژدیها ئەفسانەییەکان.

Sword Knights : Idle RPG (Premium)

بجەنگە و کەسایەتیە دڵخوازەکەی خۆت هەڵببژێرە هەتاوەکو سەربکەویت لە ئاستە جیاوازەکانی یاریەکەدا.

Taxi Simulator 1976 Pro

یەکێکە لە یاریەکانی ئۆتۆمبێل و تیایدا هەڵدەستیت بە گەیاندنی خەڵکی بۆ شوێنی مەبەست بە خێرایی و بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی جیاواز.

Wonder Knights VIP : Retro Shooter RPG

کەسایەتی دڵخوازی خۆت هەڵببژێرە و بجەنگە لە دژی دوژمنەکانت.

تێبینی:-

  • گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ