گووگڵ
5, کانوونی یەکەم 2018
گووگڵ نوێکاریەک ڕەوانەی مۆبایلەکانی پیکسڵ دەکات بۆ چارەسەرکردنی 13 کێشە و فەرمان

کۆمپانیای گووگڵ لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ڕەوانەکردنی نوێکاریەکی ئەندرۆید بۆ مۆبایلەکانی پیکسڵ و پیکسڵ 2 و پیکسڵ 3 ئەمەش بۆ چارەسەرکردن و باشترکردنی 13 فەرمان و کێشەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لە بەکارهێنەران ناڕەزاییان دەربارەی هەبوو، لە نوێکاریەکەشدا چارەسەری کێشەی هێشتنەوەی ئەپەکان کراوە لە مۆبایلەکانی پیکسڵ 2 و پیکسڵ 3 پێشووتریش بەکارهێنەران ناڕەزاییان دەربارەی ئەم کێشە هەبوو چونکە مۆبایلەکە توانای هێشتنەوەی زیاتر لە 3 ئەپی نەبوو هەروەها کێشەیەکی دیاریش بوو لە مۆبایلەکانی پیکسڵ 3 چونکە ڕاستەوخۆ ئەپەکانی دادەخستەوە.
هەروەها یەکێک لە ڕاستکردنەوەکانی نوێکاریەکە کاردەکات لەسەر باشتر کردنی چرکاندنی وێنە لە سەرجەم مۆبایلەکانی پیکسڵ لەگەڵ ئەوەشدا گونجاندنی مۆدێلەکانی مۆبایلی پیکسڵ 2 و پیکسڵ 3 باشتر کراوە لەگەڵ ئەندرۆید ئۆتۆ، هەندێک لە ڕاستکردنەوەکان تایبەت کراون بە مۆبایلەکانی پیکسڵ 3 و پیکسڵ 3 XL و تیایدا دەرکەوتنی ئاگاداریەکان باشتر کراوە لەگەڵ مامەڵەی دەنگی یاریدەدەری گووگڵ لە کاتی دانانی ئامێرەکە لەسەر سەکۆی بارگاویکردنەوەی بێ تەل.
ئەمانەی خوارەوە ڕاست کردنەوەکانی دیکەیە بۆ مۆبایلەکانی پیکسڵ 3:-
- باشتر کردنی باری ڕوونمای بەردەوام Always On Display
- باشتر کردنی دوگمەی تۆمار کردنی ڤیدیۆ لە ئەپی کامێرا
- باشتر کردنی ڕەنگی پێکهاتە دینامیکیە بەرزەکان HDR کە هەندێک لە ئەپەکانی لێدەر لە خۆدەگرێت
- باشتر کردنی کاردانەوە دەنگیەکان لە کاتی پەیوەستکردنی ئامێرەکان لەگەڵ سەکۆی ئەندرۆید ئۆتۆ
- باشتر کردن و خێراتر ناسینەوەی پێوەکراوە دەنگیەکان لە کاتی پەیوەستکردنیان لە ڕێگەی دەرچەی USB-Cـەوە
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.