ئەندرۆید
6, كانونی یه‌كه‌م 2018
گووگڵ ئەپەکانی CM File Manager و Kika Keyboardـی به هۆكارێک له گووگڵ پله‌یـدا سڕییه‌وه
بێگومان له نێو ٢.٦ ملیۆن ئەپی جۆراوجۆر له‌ناو گووگڵ پله‌ی كه هه‌ندێكیان خاوه‌نی كۆدی زیانبه‌خش و ڤایرۆساوین، ئه‌سته‌مه گشتیان كۆنتڕۆڵ بكرێن، به‌ڵام گووگڵ وه‌ک هه‌میشه به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات و ده‌یه‌وێت باشترین و پارێزراوترین ئەپەکان بخاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی. ئه‌مڕۆ گووگڵ ٢ ئه‌پی سه‌ر به كۆمپانیای Cheetah Mobileـی چینی له ناو كۆگای گووگڵ پله‌یدا سڕییه‌وه كه خاوه‌نی ڕێكلامی ناڕاست بوون.
ئه‌په‌كانی CM File Manager و Kika Keyboard خاوه‌ن جۆرێكی ڕێكلام بوون له نێویاندا به‌ناوی Ad fraud
كه جۆره ڕێكلامێكی ناڕاسته و وا ده‌رده‌خات به کرته كردنی فایلێكت بۆ دادەگرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ كردارێكت بۆ ناكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر كردنه‌وه‌یه‌كی بڕه پاره‌یه‌ک كه له نێوان 0.50 – 3.00 دۆلاردایه ده‌چێته سه‌ر هه‌ژماری گه‌شه‌پێده‌ره‌كه و
هه‌ر بۆیه ئه‌م جۆره كاره ده‌چێته چوارچێوه‌ی فێڵكردنه‌وه.
به زوویی گووگڵ به بوونی جۆره ڕێكلامه‌كه‌ی زانی و هه‌ردوو ئه‌په‌كه‌ی له كۆگای گووگڵ پله‌ی سڕییه‌وه. پێشنیارتان بۆ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌په‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای كۆمپانیای Cheetah Mobileـتان داگرتووه بیسڕنه‌وه بە مه‌به‌ستی دوورکەوتنەوە له هه‌ر فێڵێک. ئه‌په‌كان پێكهاتوون له‌مانه:
- Clean Master
- Security Master
- CM Launcher 3D
- Kika Keyboard (owned by Kika Tech)
- Battery Doctor
- Cheetah Keyboard
- CM Locker
- CM File Manager
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.