ئای ئۆ ئێس
6, كانونی یه‌كه‌م 2018
ئه‌پڵ وه‌شانی iOS 12.1.1ـی به كۆمه‌ڵێک نوێكارییه‌وه بهردهستكرد

له دوای بڵاوه‌پێكردنی چه‌ند وه‌شانێكی تاقیكاری iOS 12.1.1 له هه‌فته‌كانی ڕابردوودا، ئه‌مڕۆ به زیادكردنی چه‌ند نوێكارییهک و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند كێشه‌یه‌ک ئه‌پڵ به فه‌رمی وهشانهكهی بهردهستكرد بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن و ئایپاد.
نوێكارییه‌كان بریتین له:
- پیشاندانی پێشه‌كی ئاگاداركه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێگای haptic touch له ئایفۆن XR
- زیادكردنی پشتگیری دوانه سیم‌كارت و eSIM بۆ كۆمپانیاكانی تری تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی بۆ هه‌ریه‌ک له ئایفۆن (XS, XS Max, XR)
- به یه‌ك کرته ده‌توانیت گۆڕانكاری له كامێرای پشته‌وه‌وه و پێشه‌وه بكه‌یت له كاتی په‌یوه‌ندییه‌كان له FaceTime.
- ناردنی وێنه‌ی ڕاسته‌وخۆ(Live Photo) له FaceTime.
- هه‌ڵبژارده بۆ شاردنه‌وه‌ی شریتی لایه‌كان له‌ناو ئه‌پی News له ئایپاددا و له‌باری ئاسۆیی.
- زیادكردنی ورده تایبه‌ندمه‌ندی تر و چاره‌سه‌ری چه‌ند كێشه‌یه‌ک.
بۆ داگرتنی وه‌شانه‌كه، بڕۆ بۆ: Settings > General > Software Update دڵنیابه‌ره‌وه له په‌یوه‌ست بوونت به وایفاییهوه و هه‌بوونی ڕێژه‌ی وزه‌ی باتری زیاتر له %٥٠.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.