هەواڵ
9, كانونی یه‌كه‌م 2012
ئه‌مجاره‌یان ئایفۆنی 6

هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆر له خستنه‌به‌رده‌ستی ئایفۆنی 5 تێناپه‌ڕێت، به‌ڵام له‌ئێستاوه ده‌نگۆكان سه‌باره‌ت بههاندی هۆشمه‌ندی ئایفۆنی 6 ده‌ستی پێكردووه.له‌كاتێكدا كه هه‌ندێك كه‌س باس له رواڵه‌تی ساف‌و دره‌وشاوه‌ی ئه‌و هانده ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ئه‌و هانده بێ كامێرا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له‌هه‌موویان ده‌نگۆكه‌ی له‌ئارادایه ئه‌وه‌یه كه ئه‌پڵ به‌هیوایه به‌سوودوه‌رگرتن له‌ته‌كنۆلۆژیایPDLC ته‌واوی پۆرته‌كانی ئایفۆنی 6 دابخات.ته‌كنۆلۆژیای PDLC له‌سه‌ر بنه‌مای كریستاڵی ئاوی كارده‌كات.ئه‌وكات بۆ نمونه بۆ وێنه‌گرتن به‌و هانده، ته‌نیا پێویسته به‌كارهێنه‌ر دوگمه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر شاشه‌كه لێبدات تا ده‌رگای پلاسكۆیی به‌رده‌می كامێراكه لابچێت‌و كامێراكه ده‌ست به‌كاربكات.هه‌ندێك ده‌نگۆ ده‌ڵێن ره‌نگه ئه‌پڵ ئه‌و ته‌كنۆلۆژیا هه‌ر ته‌نیا له‌پشتی هاندهكهوه به‌كارنه‌هێنێت‌و له‌به‌شی پێشه‌وه‌ش كه روو به به‌كارهێنه‌ره، سوودی لێوه‌ربگرن.قه‌باره‌ی ته‌سكتر، كێشی كه‌متر، شاشه‌ی باشتر‌و كواڵتی زیاتر‌و هه‌روه‌ها كامێرای به‌هێزتر به‌شێكی دیكه‌ن له ئه‌گه‌ره‌كانی كه ره‌نگه هه‌مووی یان هه‌ندێكی لههاندی ئایفۆنی 6دا ببینین.هه‌ندێك سه‌رچاوه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئایفۆنی 6 له ته‌موزی 2013دا نمایشبكرێت، به‌ڵام ههندیچكی تر وایده‌بینن زه‌حمه‌ته ئایفۆن به‌م زوانه ده‌ست بۆ ڤێرژنی نوێی ببات، مادام هێشتا فرۆشی ئایفۆنی پێنج زۆره‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌شی كرد ره‌نگه ئایفۆنی ئێس ده‌ربكات نه‌ك شه‌ش.
[tip direction=”s” text=”سەرچاوە: هاوڵاتی”][/tip]
سەرچاوە: سایتی هاوڵاتی