ئەپ و نەرمەکاڵا
6, كانونی یه‌كه‌م 2018
مایكرۆسۆفت سه‌رقاڵی درووستكردنی وێبگهڕێكه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی Microsoft Edge

وێبگه‌ڕی Microsoft Edge یه‌کێک بوو له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌شانی ویندۆز ١٠ نمایشكران كه جێگره‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ری وه‌شانه كۆنه‌كانی ویندۆز Internet Explorer بوو، به‌ڵام وا دیاره مایكرۆسۆفت پشت له وێبگەڕەکەی ده‌كات و سه‌رقاڵی درووستكردنی وێبگەڕێکی نوێیه.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نه‌ناسراو كه بۆ پێگه‌ی WindowsCentral دوواوه ڕایگه‌یاندووه مایكرۆسۆفت كار له‌سه‌ر درووستكردنی وێبگەڕێکی نوێ ده‌كات به پشتبه‌ستن به كۆده‌كانی وێبگەڕێ سه‌رچاوه كراوه‌یی Chromium. ئاماژه‌یان داوه كه دڵنیا نین وێبگه‌ڕه‌كه ناوی Anaheim ده‌بێت یان هه‌ر به ناوی Microsoft Edge ده‌مێنێته‌وه. هه‌روه‌ها دڵنیا نین له‌وه‌ی كه هه‌مان دیزاینی Microsoft Edge له وێبگه‌ڕه نوێیه‌كه به‌كارده‌هێنرێت یان نا.
وێبگه‌ڕی Chromium به‌شێكه له وێبگه‌ڕی Google Chrome به‌ڵام سه‌رچاوه كراوه (Open-Source)ـه، هه‌ر بۆیه مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت وێبگه‌ڕێكی به‌هێز هاوشێوه‌ی Google Chrome بنیاد بنێت و بیكاته جێگره‌وه‌ی وێبگه‌ڕی ئێستای بنه‌ڕه‌تیی ویندۆز ١٠.
بڕواكردن به‌وه‌ی كه مایكرۆسۆفت هه‌وڵی درووستكردنی وێبگه‌ڕێكی نوێ بدات قورسه، چونكه چه‌ند مانگێک لهمهوپێش كۆمپانیاكه وێبگه‌ڕی Microsoft Edgeی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می iOS و Android بهردهستكرد و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه له په‌ره‌پێدانی.
هیچ كێشه‌ت تووش بووه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی وێبگه‌ڕیMicrosoft Edge؟ یان به‌رده‌وامیت له به‌كارهێنانی وێبگه‌ڕه نابنهڕهتییهكانی تر وه‌كو (Chrome, Opera, …)؟ لێدوان له خواره به‌جێبهێڵه.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.