10
هەواڵ 6, كانونی یه‌كه‌م 2018

نۆكیا مۆبایلی Nokia 8.1 بە کامێرای سێڵفی 20 مێگاپێکسڵەوە نمایش كرد

له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ک كه‌ چه‌ند زانیاری و وێنه‌ی دزه‌پێكراومان له‌سه‌ر Nokia 8.1 بڵاوه‌ پێكرد، ئه‌مڕۆ ٦ی ١٢  به‌ فه‌رمی نۆكیا مۆبایله‌كه‌ی نمایشكرد.

نه‌وه‌كه‌ی زنجیره‌ی ٨ـی نۆكیا ئاستێكی به‌رزی هه‌یه‌ و خاوه‌ن دیزاینێكی نایابه‌، خاوه‌ن ٢ كامێرای ئاست به‌رزه‌‌ له‌ پشته‌وه‌ و كامێرایه‌كی دیكه‌ له‌ پێشه‌وه‌. هه‌روه‌ها پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٧١٠ـی له‌سه‌ر جێگیر كراوه‌ له‌گه‌ڵ ڕامێک به‌ فراوانی ٤ گێگابایت.

Image result for nokia 8.1

مۆبایله‌كه‌ خاوه‌ن ده‌رچه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی (microSD)ـه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ده‌رچه‌ی ٣.٥ میلیمه‌تری هێدفۆن و هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆر له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری بریتین له‌:

  • وه‌شانی جێگیركراو: Android 9 Pie.
  • قه‌باره‌: ١٥٤.٨ به‌ ٧٥.٧٦.
  • كێش: ١٨٠ گرام.
  • ڕوونما: ٦.١٨ ئینج.
  • پڕۆسێسه‌ر: Qualcomm Snapdragon 710.
  • ڕام: ٤ گێگابایت.
  • بیرگه‌ی ناوه‌كی: ٦٤ گێگابایت.
  • كامێرای پشته‌وه‌: كامێرای یه‌كه‌م ١٢ مێگاپێكسڵ، كامێرای دووه‌م ١٣ مێگاپێكسڵ.
  • كامێرای پێشه‌وه‌(سێڵفی): ٢٠ مێگاپێكسڵ.
  • باتری: ٣,٥٠٠ میلی ئه‌مپێر\كاتژمێر.

    نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی زنجیره‌ی ٨ به‌ نرخی €399 – $450 له‌ ناوه‌ڕاسته‌كانی ئه‌م مانگه‌دا به‌رده‌ست ده‌كرێت بۆ كڕین به‌ هه‌رسێ ڕه‌نگی شینی تێكه‌ڵكراو به‌ زیو، مسی سوور، زیوی.

بۆچونی تۆ