10
هواوەی 6, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئۆنەر ڕیکلام بۆ نمایشکردنی مۆبایلێکی نوێ دەکات بە بوونی چاڵ لە ڕوونماکەیدا

کۆمپانیای ئۆنەر کە بەشێکە لە هواوەی ڕایگەیاند کە لە ناوەڕاستی مانگی ١ی ٢٠١٩ مۆبایلێکی نوێ نمایش دەکات، هەروەکو لە وێنەکەدا دیارە یەکێک لە تایبەتمەندییە دیارەکانی چاڵێکە لە سوچی ڕوونماکەی.

بە پشت بەستن بە ڕیکلامەکە کە دوێنێ بڵاوکراوەتەوە، هواوەی بە دیاریکراویش ئۆنەر نزیکە لە بەکارهێنانی هەمان ئەو شێوە دیارەی کە بە نیازە بەکاریبهێنێت ئەویش بوونی چاڵە لە ڕوونمای مۆبایلەکاندا بۆ دانانی کامێڕا لە ناویدا. لە ماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ شێوە دیارەکانی خۆی بۆ بەکارهێنانی نۆچ لە مۆبایلەکانیدا ڕاگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت لە گالەکسی ئێس ١٠ و ئێس ١٠ پڵەس بەکاریانبهێنێت. ئەو جۆرەی کە بە HIAA (Hole In Active Area) ناسراوە، سامسۆنگ پانتایی ڕوونما زیاتر بەردەست دەکات بە دانانی کامێرا لەو چاڵەدا لە ژێر ڕوونمادا. بە تایبەتی، ئەو شێوە بڕینەی کامێرا کە لە ڕیکلامەکەی ئۆنەردا دیارە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی چەپی سوچی مۆبایلەکە.

سەرباری ئەوە، دروشمی ڕیکلامەکە بریتییە لە See the unseen واتە نەبینراو ببینە، ئاماژەیە بۆ مۆبایلێکی نایاب و نوێی سەرەنجڕاکێش لە ئۆنەرەوە. هەروەک زنجیرەی گالەکسی ئێس ١٠ چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ٢ی ٢٠١٩ نمایش بکرێت، بە نزیکی ڕێک پێش MWC2019، ئەمەش ئاماژەیە کە لەوانەیە هواوەی ببێتە یەکەم کۆمپانیا لە بەکارهێنانی ئەو شێوە دیزاینە تازەیە. بەختێکی خەراپە بۆ سامسۆنگ بەڕاستی چونکە خۆی ئەو شێوە دیزاینەی پێشنیارکردن و وا دیارە نابێتە یەکەم لە بەکارهێنانیان.

ڕووداوی ڕاگەیاندنەکە لە ٢٢ی ١ی ٢٠١٩ لە پاریس لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵمان بن لەسەر کەی ئای تی ئێن لە کاتی خۆیدا زانیاری پێویست بڵاو دەکەینەوە.

سەرچاوە :
تاگەکان Honor Huawei
بۆچونی تۆ