فەیسبووک
6, كانونی یهكهم 2018
لە کۆتاییدا ئەپی وەتسئەپ بۆ تابلێتە ئەندرۆیدەکان بەردەست دەکرێت

هەر وەکو زانراوە ئەپی وەتسئەپی تایبەت بە بواری گفتوگۆ و چات بۆ گشت مۆبایلەکان بەردەستە، بەڵام لەسەر تابلێتە ئەندرۆیدەکان بەردەست نییە، ئەمەش بەلایەنی کەمەوە و هەتا ئێستاش هەر بابەتێکی دیار و ئاشکرایە لە نێوان بەکارهێنەران، بەڵام ئەو دۆخە لەمەودوا گۆڕانکاری بەسەردادێت چونکە کۆمپانیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ پشتگیریکردن لە تابلێتە ئەندرۆیدەکان تا بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرانەش بتوانن وەتسئەپ کار پێبکەن.
بە گوێرەی دوایین وەشانی تاقیکاری ئەپی وەتسئەپ لەسەر گووگڵ پلەی، ئەو پشتگیرییە بەردەست کراوە بۆ تابلێتەکان، بەڵام ئەم وەشانە تاقیکارییە لە ئێستادا گشت تایبەتمەندییەکانی بۆ تابلێتەکان بەردەست نەکراوە کە بۆ مۆبایلەکان بەردەستە، بەڵام بێگومان گشت ئەو تایبەتمەندییانە لە داهاتوودا زیاد دەکرێن بە پێشکەوتنی زیاتریشەوە.
شایەنی باسە، ئەم ئامێرە تابلێتەی کە وەتسئەپ کاری لەسەر دەکات پێویستە سیمکارتی لەسەر بێت، وە پێویست دەکات هەژمارێکی تری وەتسئەپ بکەیتەوە، چونکە ئەم وەشانە تاقیکارییە ڕێگە نادات هەمان ئەوەی لەسەر مۆبایلەکەت هەیە لەسەر تابلێتەکەشت بیکەیتەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!