هەواڵ
6, كانونی یهكهم 2018
وەن پڵەس دەیەوێت یەکەم مۆبایلی کارکردوو بە هێڵی 5G و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ڕابگەیەنێت لە ساڵی 2019

وا دیارە وەن پڵەس ناوەستێت لە بەرهەمهێنانی مۆبایلە ناوازەکانی و دەیەوێت پێشەنگ بێت لە ڕاگەیاندنی مۆبایلێک بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 لەگەڵ پشتگیری کردنی بۆ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G، لەم بارەیەوە بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای وەن پڵەس Pete Lau لە میانەی کۆنگرەی کوالکۆم کە لە ماوەی پێشوودا بەسترابوو ڕایگەیاند کۆمپانیاکەیان یەکەم مۆبایلی کارکردوو بە هێڵی 5G و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ڕادەگەیەنن بە هاتنی ساڵی 2019.
هەروەها وا بڕیارە ئەم مۆبایلەی وەن پڵەس کاربکات بە هێڵی 5G لە ڕێگەی پەیوەندی کردن بە هێڵەکانی نەوەی پێنجەمی تایبەت بە کۆمپانیای EE لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شایەنی باسیشە تێچووی ئەم مۆبایلە بە بەراورد بە مۆبایلەکانی پێشوو کۆمپانیاکە زیاتر دەبێت بە هۆکاری بەردەستکردنی ئەم تەکنیکە لە مۆبایلەکەدا لەگەڵ ئەوەش وەن پڵەس دەیەوێت ئەم مۆبایلە بۆ یەکەم جار ڕەوانە بکاتە بازاڕەکانی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمەش پێشبینی دەکرێت فرۆشی کۆمپانیاکە بەرز بکاتەوە لە ساڵی 2019.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.