هەواڵ
6, كانونی یهكهم 2018
هەواڵە دزەپێکراوەکان کۆمەڵێک تایبەتمەندی مۆبایلی Honor View 20 ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ هەواڵە دزەپێکراوەکان کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی مۆبایلی داهاتووی ئۆنەر Honor View 20 ئاشکرا کرد، مۆبایلی Honor View 20 دەبێتە جێگرەوەی مۆبایلی View 10 کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیەنرابوو و پێشبینیش دەکرێت مۆبایلە نوێیەکە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت لە بەرواری 22/1/2019 لەگەڵ ئەوەشدا وا بڕیارە خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆر بێت لە ڕوونما، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکان ئەمڕۆ لە ڕێگای فایلێکی ناسێنەری تایبەت بە مۆبایلەکە هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی ئاشکرا بوو لەوانەش بەردەستبوونیەتی بە ڕوونمایەک بە جۆرایەتی 2310×1080 پێکسڵ لەگەڵ ئەوەشدا کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.

هەروەها مۆبایلی Honor View 20 لە فایلی ناسێنەرەکەدا بە کۆدی PCTـەوە دەرکەوت و وا دیارە بە چەند مۆدێلێکەوە بەردەست دەبن کە PCT-AL10 و PCT-L29 و PCT-TL10 لە خۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکانی 3C کە وا دیارە بە خێرایی 22.5 وات دەبێت سەرەڕای ئەمانەش پێشبینی دەکرێت هەڵگری پڕۆسێسەری ناوازەی کۆمپانیای هواوەی بێت کە ئەویش Kirin 980، سەبارەت بە نرخ پێشبینی دەکرێت بەردەست ببێت بە نرخێک لە نزیکی 408 دۆلار.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.