هەواڵ
6, كانونی یهكهم 2018
دەرکەوتنی چەند وێنەیەکی زیندووی مۆبایلی Nova 4 پێش ڕاگەیاندنی بە فەرمی

لە ماوەی پێشوودا هەواڵێکی زۆر بڵاوکرایەوە دەربارەی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای هواوەی کە ئەویش Nova 4ـە، ڕۆژی ڕابردووش چەند وێنەیەکی مۆبایلەکە دزەپێکران و لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکە لە ژێر ڕوونما لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشی پشتەوەی خاوەنی سێ کامێرایە بە دیزاینێکی هاوشێوەی مۆبایلی P20 Pro، سەرەڕای ئەمانەش مۆبایلەکە وا دەردەکەوێت خاوەنی لێواری بچوکە لە سێ شوێنەوە لەگەڵ لێوارێکی تا ڕادەیەک گەورە لە بەشی خوارەوە هەروەها خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە لە بەشی پشتەوە و پێشبینیش دەکرێت کاربکات بە پڕۆسێسەری هواوەی Kirin 980، وە مۆبایلەکە وا دیارە لەم جۆرەیدا هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما نابێت بە هۆکاری جێگیرکرانی هەستەوەرەکە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ ئەوەشدا وا بڕیارە ڕابگەیەنرێت لە بەرواری 17/12/2018.


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.