ئەپ و نەرمەکاڵا 6, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەپێک بۆ خۆکارانە شاردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاو بۆ ئەندرۆید دابگرە

لەوانەیە لەسەر مۆبایلەکەت هەندێک وێنەی نەشیاو هەبن و هەندێک جاریش لە شوێنی جیاجیا بەبێ ویست دەربکەون. ئێمە باسی ئەوە ناکەین کە بڕیار لەسەر کەس بدەین، بەڵکو ئەپێکی نوێ بڵاوکراوەتەوە کە بڕیار دەدات کام وێنە نەشیاوە و کامەش ئاساییە. ئەپەکە ناوی Coverـە و خۆکارانە وێنە و ڤیدیۆ نەشیاوەکان دەدۆزێتەوە و جیایان دەکاتەوە لەوانی تر. دەتوانێت لە پشتی سیستەمەوە کاربکات و ئەو ناوەڕۆکە نەشیاوانە بشارێتەوە پێش ئەوەی بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەربکەون، تەنانەت لە هەندێک ئەپی تریشدا.

ئەپی ناوبراو ئەلگۆریزمێکی فێربوونی ئامێر Machine Learning Algorithm بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی ناوەڕۆکی نەشیاو واتە ڕووت و نیمچە ڕووت، کە نزیکە لەو سیستەمەی لەو ماڵپەڕانەی وەکو فەیسبووک بەکارهاتووە. بەبێ ئینتەرنێت کاردەکات و بەناو گشت پەڕگەکانی ناو مۆبایلەکەت گوزەر دەکات کە بۆ یەکەم جار ئەپەکە لەسەر مۆبایلەکەت دادەگریت. ئەمە هەرچەندە دەتوانیت ئەم هەنگاوە بپەڕێنیت و تەنها پەڕگەی نوێ بپشکنێت. لە دۆخی ڕاستەوخۆدا، ئەپی ناوبراو بۆ فایلی نوێ دەگەڕێت و لە چەند چرکەیەکی کەمدا دەیپشکنێت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/SLZtW4SLsTw”]

لەناو ئەو ئەپانەی کە ناوەڕۆکی نەشیاو پێشان دەدەن، ئەپی Cover خۆکارانە لێڵیان واتە Blurـیان دەکات. لە ڕاستیدا پەڕگە و فایلە ڕاستەقینەکە هەر دەمێنن بەڵام دەچنە ناو ئەپی کەڤەر و لەوێ دەتوانیت بە وشەی تێپەڕ یان پەنجەمۆر قوفڵیان بکەیت. ماڵپەڕی Android Police ئەپەکەیان تاقیکردووەتەوە و ئەنجامەکان ئەرێنی بوون. تۆش دەتوانیت لە خوارەوە دایبگریت و تاقی بکەیتەوە.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی Cover لە کۆگای گووگڵ پلەی.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ