ئەپڵ
6, كانونی یهكهم 2018
کامێرای iPhone XR لە لایەن DXOmark هەڵسەنگێندرا

دوای زیاد لە مانگێک لە بەردەستبوونی، لە کۆتاییدا کامێرای iPhone XR لە لایەن ماڵپەڕی بەناوبانگی DXOmark هەڵسەنگێندرا و بە بەدەستهێنانی ١٠١ خاڵ بووە پێشەنگی ئەو مۆبایلانەی تەنها ١ کامێرا لە ڕووی پشتەوەیان هەیە، بەڵام شایەنی باسە کە ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا زنجیرەی پیکسڵ ٣ لە لایەن ماڵپەڕەکە هەڵنەسەنگێندراوە.

مۆبایلەکە لە تۆمارکردنی وێنە ١٠٣ خاڵ و لە تۆمارکردنی ڤیدیۆ ٩٦ خاڵی بەدەستهێناوە و ئاستێکی بەرزی نیشانداوە، وەک ئاماژەشمان پێکرد باشترینی کامێرا تاک هاوێنەکانە بەڵام کێشەکەی ئەوەیە هەریەک لە Huawei P20 Pro و Galaxy Note 9 کە بە شێوەیەکی بەرچاو لەو هەرزانترن لە کوردستان نمرەی لەو باشتریان بەدەست هێناوە!

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.