ئەپ و نەرمەکاڵا
6, كانونی یهكهم 2018
دیزاینە نوێکەی ئەپی Feedly بۆ گشت لایەک بەردەستکرا

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هەمیشە گرنگە کە ئاگاداری دوایین هەواڵەکان بیت. باشترین ڕێگەش بۆ ئەوە بریتییە لە بەکارهێنانی یەک ئەپ کە گشت سەرچاوەکانت بۆ کۆبکاتەوە و بە ئاسانتر بیخاتە بەردەستان. ئەپی Feedly یەکێکە لەو ئەپانە و دڵخوازترینی ئەپەکانی تایبەتە بە هەواڵ لەلای من و بۆ ماوەیەکی زۆرە بەکاریدەهێنم. ئەمە هەرچەندە دیزاینی پێشتری لەلام ئاسایی و ڕێک بوو بەڵام بەم دواییانە هەستم دەکرد کەمێک لە ڕووی دیزاینەوە پێویستی بە نوێکارییە. خۆشبەختانە دیزاینێکی نایاب و جوان لە ماوەی ڕابردوو وەکو تاقیکاری خرایە بەردەستی بەکارهێنەرانی وەشانی تاقیکاری، و ئەمڕۆش بۆ دواجار دیزاینە نوێکە بۆ گشت لایەک بەردەستکرا.
لە وەشانی پێشتر ئەپەکە زیاتر لەلای ڕاستەوە لیستی هەمبەرگری هەبوو و بەس، بەڵام ئێستا کۆمەڵێک تاب لە خوارەوە لەخۆی دەگرێت و ڕەنگی سپی زاڵە و دۆخی تاریکیشی هەیە. زیاتر لەگەڵ زمانی دیزاینی ئێستای ئەندرۆید دەگونجێت و هاوڕێیانەیە. لە خوارەوە کۆمەڵێک بەراورد لە نێوان وەشانی کۆن و ئێستا ببینە.
ئەگەر دەتەوێت فیدلی تاقیبکەیتەوە کرتە بکە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!