10
ئەپ و نەرمەکاڵا 7, كانونی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

گووگڵ پلەی تایبەتمەندیەکی گرنگ و پێویستی بۆ زیادکرا

بەردەوام کۆگای گووگڵ پلەی تایبەتمەندی جیاجیای بۆ زیاد دەکرێت کە دەتوانین بە گرنگ وەسفیان بکەین. ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەم تایبەتمەندییانە لە یەک کاتدا بۆ گشت لایەک بەردەست نابن بەڵکو لە مۆبایلێکەوە و لە بەکارهێنەرێک و لە وڵاتێک دەگۆڕێت. هەرچۆنێک بێت ئەم نوێکاریانە بۆ دواجار بە هەر یەکێکمان دەگەن.

بەم بۆنەیەوە، گووگڵ نوێکاریەکی بۆ گووگڵ پلەی بەردەست کردووە ئەویش ڕێژەی داگیریکردنی بیرگەی مۆبایلەکەیە لەلایەن ئەپەکانەوە ڕاستەوخۆ لەناو بەشی My Apps پاشان تابی Installed. هەروەکو ئاماژەمان پێکرد ئەم تایبەتمەندییە زۆر گرنگ و نایابە، بەڵام لە ئێستادا بۆ ڕێژەیەکی سنوردار لە بەکارهێنەران بەردەستە، و هیواخوازین لە داهاتوویەکی زۆر نزیک بۆ هەموو لایەک بەردەست بێت و تایبەتمەندی تری لەو شێوە و جیاوازتریش بۆ کۆگاکە زیادبکرێن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ