فلاش و ماڵتیمیدیا 10, كانونی یه‌كه‌م 2012

بەرنامەی هەژیر بۆ نوسینی کوردی لەو بەرنامانەی کوردیان تێدا نانوسرێت! ئەدۆبی پرێمەر بە نمونە!

ڕۆژانە ئەو کەسانەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن ڕوو بەڕووی گرفتی زۆر دەبنەوە لە بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەک بۆ نمونە بەرنامەکانی دەستکاری کردنی وێنە و مۆنتاژکردن لەوانە ئەدۆبی پرێمەر کە تایبەتە بە کاری مۆنتاژ، ئەگەر کەسێک بیەوێت بەکوردی بنوسێت تێیدا ئەوا ناوانرێت بە ئاسایی و بەکارهێنانی فۆنتەکانی ناو سیستەمەکە خۆی ئەوە بکات. بۆ ئەم مەبەستە بەرنامەی هەژیر کە یەکێکە لەو بەرنامانەی کاری نوسینی کوردی ئاسانکردووە لەم بەرنامانەی کە کوردیان تێدا نانوسرێت بۆ ئامادەکردوون.

بەرنامەی هەژیر لەگەڵ خۆیدا چەند فۆنتێک دادەبەزێت بەتەنها ئەم چەند فۆنتانە دەتوانرێت لەم بەرنامەنە بەکوردی بنوسرێت کە ئەوانیش چەند فۆنتێکی نایابن و بۆ کاری مۆنتاژ و دیزاین زۆر گونجاون. کارکردن لەسەر ئەم بەرنامەیە هیچ شتێک تێدانییە ئەوەندە نەبێت هەر نوسینێکت هەبوو لەناو بەرنامەکە دەینوسیت و کۆپی دەکەیتە ئەو بەرنامەیەی کە کوردی تێدا نانوسرێت و لەوێدا پەیستی دەکەیت و پاشان لەناو بەرنامەکە واتە ئەوەی کوردی تێدا نانوسرێت یەکێک لەو فۆنتانە دیاری بکە کە لەگەڵ بەرنامەی هەژیر دابەزیوون و دەبینین نوسنەکە دەبێتە کوردی و بە کوردی دەردەکەوێت.

ڕووکاری بەرنامەکە:

وەکو لە ڕوکارەکەی دیارە شتێک بنوسە و بە کۆپیکردن بیگوارزەرەوە بۆ ئەو بەرنامەیەی  کە کوردی تێدا نانوسرێت و لەوێ خۆت سەرپشکدەبیت لە دەستکاری کردنی.

لێرە بەرنامەکە دابگرە:
http://garr.dl.sourceforge.net/project/hejirtypetool/Hejir.exe

بۆچونی تۆ