گەرمترین

سەکۆی WordPress بۆ وەشانی 5 نوێکرایەوە و دەستکاریکەری Gutenbergـی بۆ زیادکرا و گۆڕانکاری بەرچاو ئەنجامدراون

لە دوای ساڵێنێک لە ڕاهاتن بە شێوە کۆنەکەی دەستکاریکەر Editorـی سەکۆی وێردپرێس، وا پێدەچێت لە کۆتاییدا گۆڕانکاری ڕووبدات، بە تایبەتی ئەو گۆڕانکارییە بۆ ماڵپەڕە کوردی و عەرەبییەکان ڕۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە ئەزموونی نوسین و کەمتر پشت بە پێوەکراوە دەبەستێت و باشترین پێشکەش دەکات.

[su_youtube url=”https://youtu.be/72xdCU__XCk”]

ئەم شێوازە نوێیە پشت بە خشت Block دەبەستێت، واتە شێوەیەکی جیاواز لە دروستکردنی ماڵپەڕ و پەڕەکانی وێب پێشکەش دەکات. لە جیاتی ئەوەی کۆدنوسین بکەیت بۆ کردارێک، ئەوا کردارەکان ئاسانتر کراون بە بەردەستکردنی کۆدی ئامادەکراو بۆ نوسین و وێنە و چەندان کرداری تر، ئەمەش وادەکات کەمتر پشت بە قاڵبی Template ئامادەکراو ببەستیت.

لەگەڵ نوێکردنەوەی دەستکاریکەری تازە، شتەکان گشتی ئاسانترکراون بۆ هەر کەسێک بیەوێت ماڵپەڕێک دروست بکات، ئەوەی پێویستە بەکارهێنەر بیکات تەنها ماڵپەڕەکەی بکاتەوە و پاشان بۆ دروستکردنی پەڕێکی نوێ یان بابەتێکی نوێ دەتوانێت خشت Blockـەکان زیاد بکات و پاشان مامەڵە لەگەڵ هەریەکێکیاندا بکات بە پێی خواستی بەکارهێنەر خۆی.

بەکارهێنەر بە ئاسانی لە بەشی سەرەوەی ماڵپەڕ دەتوانێت کەڤەر دابنێت، هەروەک بۆ نوسینیش دەتوانیت لە خوارەوە هەڵبژێریت و بیخەیتە شوێنی مەبەست. ئەمە و دانانی سلایدی هەواڵەکان لە تەنیشت و چەندان کەلوپەلی تر بۆ دروستکردنی پەڕێکی نایاب.

لەم وەشانە نوێیەیی وێردپرێسدا، دەستکاریکەرە نوێکەی کە بە گوتنبێرگ ناسراوە خاوەنی ٢٩ شێوە خشتی جیاوازە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک، کە ئاسانکاری زۆر کراوە لە دەستکاریکردنی هەریەک لەو ناوەڕۆکانە، بۆ نمونە، نوسین یان وێنە یان ڤیدیۆ یان هەر شتێکی تر.

دەتوانین بڵێن ئەم دەستکاریکەرە نوێیە بژاردەی تەواو دەخاتە بەردەمی ئەو بەکارهێنەرانەی کە دەیانەوێت ئاسانتر ماڵپەڕ دیزاین بکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمترکردنەوەی تێچوونی دروستکردنی ماڵپەڕ و پشت بەستن بە قاڵبە ئامادەکراوەکان و پێوەکراوەکان. لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی زیاتر بەربڵاوبوون و ناوبانگ دەرکردنی سەکۆی وێردپرێس لە ناو بەکارهێنەراندا.

شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، خاوەنی ماڵپەڕەکان دەتوانن دەستکاریکەرە کۆنەکە Classic Editor تا ٢٠٢١ بەکاربهێنن، دەتوانن سودی لێوەربگرن لە ڕێگەی دابەزاندن و چالاککردنی Classic Editor لە بەشی پێوەکراوەکانەوە، ئەمەش واتای وایە دەستکاریکەری گوتنبێرگی تازە ڕاستەوخۆ دەبێتە بنچینەیی لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەدا.

سەرچاوە :

7 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167