ئەندرۆید
7, كانونی یه‌كه‌م 2018
گووگڵ چیدیكه نوێكاری گووگڵ پله‌ی بۆ وه‌شانه‌كانی Android 4 ڕه‌وانه ناكات

وه‌شانی Android 4 ناسراو به Android Ice Cream Sandwich له به‌رواری ١٩ ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١١ یه‌كه‌مین وه‌شانی لێ بهردهستكرا، یه‌كه‌م مۆبایلیش كه وهشانهكهی له‌سه‌ر جێگیركرا Samsung Galaxy Nexus بوو. ئه‌مڕۆ گووگڵ ڕایگه‌یاند چیدیكه نوێكاری ئه‌پی گووگڵ پله‌ی بۆ ئه‌و ئامێمۆبایلانە ڕه‌وانه ناكرێت كه له‌سه‌ر وه‌شانه‌كه كار ده‌كه‌ن.
گووگڵ هۆكاری وه‌ستاندنی نوێكاری ئه‌په‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوەته‌وه كه ته‌نها %١ ی ئامێره‌كانی ئه‌ندرۆید له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی چالاک له‌سه‌ر وه‌شانه‌كه كار ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه وه‌شانی 14.7.99 ـی ئه‌پی Google Play Services ده‌بێته كۆتا وه‌شان كه پشتگیری له وه‌شانی Android Ice Cream Sandwich بكات.
به‌و مانایه‌ی كه چیدیكه به‌كارهێنه‌رانی وه‌شانی Android Ice Cream Sandwich ناتوانن له‌نێو ئه‌پی گووگڵ پله‌یدا ئه‌په‌كانی تریان و خودی گووگڵ پله‌ی نوێبكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه:
Phone Arena
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.