سامسۆنگ
7, كانونی یه‌كه‌م 2018
مۆبایلی گاله‌كسی S10 له چه‌ند وێنه‌یه‌كی دزه‌پێكراودا ده‌رده‌كه‌وێت

کاتی نمایشكردنی گاله‌كسی S10 هێنده زۆری نه‌ماوه، ئه‌مڕۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی دزه‌پێكراوی مۆبایلەکە بڵاوكرایه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه پێشبینی كراوه‌كانی گاله‌كسی S10
له وێنه دزهپێكراوهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت نه‌وه نوێیه‌كه‌ی زنجیره‌ی S خاوه‌ن ڕوونمای Infinity-O ده‌بێت، هه‌روه‌ها كامێرای سێڵفی له ناو ڕوونماكهی به بازنه‌یه‌كی بچووک له ده‌سته ڕاسته‌وه جێگیر كراوه.
هاوكات به‌شی پشته‌وه‌ی مۆبایلەکەش دزه‌ی پێكراوه و وا دیار ده‌كه‌وێت كه خاوه‌ن ٣ كامێرا ده‌بێت، به‌ڵام هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆر دیار نییه و نازانرێت كه له‌سه‌ر ڕوونما ده‌بێت یان خاوه‌ن ناسێنه‌ره‌وه‌ی ده‌موچاو ده‌بێت.

دڵنیا بوەته‌وه كه مۆبایله‌كه پڕۆسێسه‌ری سناپدراگۆن ٨٥٥ ی له‌سه‌ر جێگیر ده‌بێت و توانای كاركردنی به نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆڕی په‌یوه‌ندی 5G ده‌بێت.
وا پێشبینی ده‌كرێت له كۆتاییه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوودا سامسۆنگ مۆبایله‌كه نمایش بكات.

ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.