جۆراوجۆر
7, كانونی یه‌كه‌م 2018
له‌مه‌ودوا وه‌رگێڕی لە گووگڵ وه‌رگێڕاندا ڕه‌چاوی ڕه‌گه‌ز ده‌كات

گووگڵ گرنگییه‌كی زۆر به وه‌رگێڕه زیره‌كه‌كه‌ی ده‌دات، هه‌ر بۆیه نایه‌وێت به‌كارهێنه‌رانی بێبه‌ش بكات له نوێكارییه‌كان
ئه‌مڕۆ گووگڵ تایبه‌ندمه‌ندی ڕه‌چاوكردنی ڕه‌گه‌زی زیادكرد له‌كاتی وه‌رگێڕانه ڕستهییهكاندا.
ڕه‌چاوكردنی ڕه‌گه‌ز به‌و مانایه‌ی كه تۆ ڕسته‌یه‌كی بكه‌ر نه‌ناسراو ده‌نووسیت وه‌رگێڕانی ڕسته‌كه‌ت به ئاماژه‌پێكردنی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ ده‌خاته به‌رده‌ست بۆت. بۆ نموونه، له وه‌رگێڕی گووگڵدا به زمانێک ده‌نووسیت ”ئه‌و دكتۆره“
وه‌رگێڕانه‌كه‌ت به زمانی ئینگلیزی هه‌ردوو ڕسته‌ی “ئه‌و كوڕه دكتۆره” و “ئه‌و كچه دكتۆره” ده‌خاته به‌ر ده‌ستت به‌و پێیه‌ی ڕه‌چاوی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه بكات.
ڕه‌چاوكردنی ڕه‌گه‌ز له وه‌گێڕانی گووگڵدا له ئێستادا بۆ زمانه‌كانی ئینگلیزی بۆ (فه‌ڕه‌نسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، پرتوگالی،…) و توركی بۆ ئینگلیزی به‌رده‌سته و له داهاتوودا بۆ زمانه‌كانی دیكه به‌رده‌ست ده‌كرێت.
/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_image/image/62638248/Screen_Shot_2018_12_06_at_12.49.56_PM.0.png)
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه تا ئه‌م کاتە ته‌نها بۆ وێب زیادكراوه به پشتگیری وێبگه‌ڕه‌كانی Chrome و Firefox، له‌پاشان بۆ هه‌ریه‌ک له سیسته‌مه‌كانی iOS و Androidـیش زیاد ده‌كرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.