گەرمترین
7, کانوونی یەکەم 2018
نه‌خشه‌ی نوێ (Map) له وه‌شانی داهاتووی PUBG Mobile زیاد ده‌كرێت

یاری PUBG Mobile به‌رده‌وامه له زیادبوونی یاریكه‌ره‌كانی و به ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌سه‌ر یاری Fortnite و ئه‌وانی دیكه، هەروەک له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بووه براوه‌ی باشترین یاری ساڵی ٢٠١٨ ی گووگڵ پله‌ی و خه‌ڵاتی ئاڵتونی ساڵی ٢٠١٨ ـی Joystick. هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت له ڕێگای نوێكارییه‌كان و زیادكردنی نهخشهكانهوه هێنده‌ی تر خۆی له لای یاریكه‌ران خۆشه‌ویستتر بكات.
له وه‌شانی 0.10.0ی یارییه‌كه نه‌خشه‌یه‌كی نوێ زیاد ده‌كرێت به ناوی Vikendi كه نه‌خشه‌یه‌كی به‌فرییه و ته‌واوی كه‌شوهه‌وای نه‌خشه‌كه به‌فره.
یه‌كێک له زیادكراوه‌كانی ناو نه‌خشه‌كه ئۆتۆمبێلی ناو به‌فر (snowmobile) ده‌بێت كه یاریكه‌ران توانای لێخوڕینیان ده‌بێت له ناو نه‌خشه نوێیه‌كه‌دا. هه‌رچیش ده‌رباره‌ی مه‌ودای نهخشهكهیه، ڕووبەرەکەی پێكهاتووه له ٦ به ٦ كیلۆمه‌تر.
له به‌رواری ٢٠ـی ئه‌م مانگه‌دا نه‌خشه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ دابه‌زاندن له ناوخۆی یارییه‌كه‌دا.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی یارییه‌كه‌دا زمانی عه‌ره‌بی ببێته یه‌كێک له نوێكارییه زیادكراوه‌كان.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.