ئەپ و نەرمەکاڵا
8, کانوونی یەکەم 2018
6 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Limitless Paint

ئەپەکە بەکاردەهێنرێت بۆ دروستکردنی وێنەی ڕوونکردنەوەیی خێرا ئەمەش بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی سادە و خێرا بۆ بەرامبەرەکەیان ڕوون بکەنەوە، هەروەها ئەپەکە فراوانیەکی ناکۆتا بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەکات لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت پەنجەیەکت بۆ وێنەکێشان و دوو پەنجەش بۆ ڕۆشتنە پەڕەیەکی دیکە یان بۆ دوورخستنەوە و نزیک خستنەوەی وێنەکە بەکاربهێنیت.
Intruder Catcher: Lock Screen and App protection

ئەپێکە بۆ پاراستنی مۆبایلەکەت لە ڕێگەی هەستەوەری پەنجەمۆر یان تێپەڕە وشە و خۆکارانەش هەڵدەستێت بە پاراستنی ئەو ئەپانەی کە تازە جێگیرت کردوون لەسەر مۆبایلەکەت لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت وێنەی ئەو کەسە بچرکێنێت کە هەوڵی کردنەوەی مۆبایلەکەت دەدات.
CUBE

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت پێوانەی تەنەکانی دەوروبەرت بزانیت بە شێوەیەک لە ڕێگای تەکنەلۆژیای ARـەوە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی تەنەکان و پێوانە کردنیان بەڵام ئەپەکە تەنها گونجاوە بۆ ئەو مۆبایلانەی پشتگیری لە سەکۆی ARCore دەکەن.
Hexasmash Pro – Wrecking Ball Physics Puzzle
لەم یاریەدا هەڵدەستیت بە هەڵدانی تۆپەکە لە کاتی گونجاودا بۆ تێکشکاندنی شێوە شەش پاڵوییەکان.
Little Stars 2.0 – Sci-fi Strategy Game
یاریەکی جەنگی پلانداڕشتنە و تیایدا دەبێت هێرش بکەیتە سەر سیستمی ئەستێرەی دوژمنەکانت و ناوچەکانیان داگیر بکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە ڕێژەی بەدڵبوونی 4.5/5 لە لایەن زیاتر لە 5.000 بەکارهێنەرەوە بە دەستهێناوە.
Parkour Flight
https://youtu.be/NWgLJe0JCk8
یەکێکە لە یاریەکانی پارکۆر و تیایدا دەتوانیت ڕووبەڕووی هێزی کێشکردن بووەستیتەوە لە 8 ئاستی جیاوازدا.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA)، هەروەها هەندێک لە ئەپەکان بۆ ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بەردەستن هەر بۆیە لە کاتی بە پارە بوونەوەی ئەپەکان مانای تەواو بوونی کاتی بە خۆڕایی بوونیان دەگەیەنێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.