شاومی
8, كانونی یهكهم 2018
شاومی مۆبایلی Mi Mix 3ـی 5G نمایشکرد
کۆمپانیای شاومی یەک لەو کۆمپانیا دەستپێشخەرانە بوو کە هەر بە زوویی ڕایگەیاند مۆبایلێکی 5G لە داهاتوودا ڕادەگەیەنن. هەروەک لە وێنەیەکدا لە ڕابردوودا مۆبایلی می میکس ٣ دیار بوو کە ئاماژەی بۆ کارپێکردنی ئینتەرنێتی 5G دەکرد لەسەر مۆبایلەکە، ئێستاش ئەم مۆبایلە بە توانای کارپێکردنی ئینتەرنێتی 5Gـەوە هاتە نمایشکردن.
جیاوازی می میکس ٣ی 5G لەگەڵ ئەوی دیکەدا خۆی لە خێرایی و هێزی زیاتر دەبینێتەوە، بەو پێیەی کە لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ی نوێی بەهێزی تایبەت بە 5G بنچینەکراوە و بەمەش دەتوانێت لە ئینتەرنێتتدا ٢ گێگابایت یان زیاتر زانیاری لە چرکەیەکدا دابگرێت. زیاتر لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ بخوێنەوە:
شاومی دەمێکە خەریکی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G)ـیە، کە لە ٢٠١٦ـەوە هاوشانی کۆمپانیاکانی دیکەی وەک سامسۆنگ گرنگی بەم تۆڕە داوە. ئەم مۆبایلە نوێیەش لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو بۆ کڕین بەردەست دەبێت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.