ئەپ و نەرمەکاڵا
8, كانونی یه‌كه‌م 2018
به‌منزیكانه یاری به‌ناوبانگی DiRT 4 بۆ سیسته‌مەکانی macOS وLinux به‌رده‌ست ده‌كرێت

كۆمپانیای Feral Interactive تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی یارییه ڤیدیۆییه‌كان دوێنێ ٧ ی كانوونی یه‌كه‌م ڕایگه‌یاند ساڵی داهاتوو یاری به‌ناوبانگی DiRT 4 بۆ هه‌ردوو سیسته‌می macOS و Linux به‌رده‌ست ده‌كرێت.
یاری DiRT تایبه‌ت به پێشبڕكێی جه‌ماوه‌ریی ئۆتۆمبێلی ڕێڕه‌وه خۆڵییهكانه ناسراو به (Rally). له سه‌ره‌تادا یارییه‌كه تایبه‌ت به كۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن و ئێكس بۆكس به‌رده‌ست بوو، له ئێستادا یارییه‌كه له به‌شی سێههمیدایه و به‌شی یه‌كه‌می له كۆگای ئه‌پ ستۆردا بۆ سیسته‌می macOS به‌رده‌سته.
ڤیدیۆ:
یارییه‌كه زیاتر له ٥٠ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به پێشبڕكێی Rally له‌خۆ ده‌گرێت له‌گه‌ڵ پێنج ناوچه بۆ پێشبڕكێ كردن
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به به‌رواری ته‌واوه‌تی به‌رده‌ستكردنی یارییه‌كه نه‌داوه
هه‌رچی ده‌رباره‌ی نرخ، وا پێشبینی ناكرێت هاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی تری به نرخێكی كه‌م به‌رده‌ست بكرێت بۆ دابه‌زاندن.
كرته بكه بۆ داگرتنی به‌شی یه‌كه‌می یارییه‌كه بۆ سیسته‌می macOS
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.