هەواڵ
9, کانوونی یەکەم 2018
مۆبایلی OnePlus 6T McLaren Edition پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی Warp Charge دەکات بە خێرایی 50 وات

کۆمپانیای وەن پڵەس ڕیکلامێکی نوێی بۆ مۆبایلی OnePlus 6T McLaren Edition بڵاوکردەوە و دەیەوێت لە هەفتەی داهاتوودا مۆبایلەکە بە فەرمی ڕابگەیەنێت، لە ڕیکلامەکەدا کۆمپانیای ناوبراو ئاماژە بە تەکنیکێکی نوێی بارگاویکەرەوەی خێرا دەدات کە تایبەتە بە مۆبایلە نوێیەکەی، ئەم تەکنیکە نوێیە کۆمپانیا بە OnePlus Warp Charge ناوی دەبات و ڕێگە دەدات بە خێرایی 50 وات مۆبایلی OnePlus 6T McLaren Edition بارگاوی بکاتەوە.
لەوانەیە ئەم خێرایی بارگاویکردنەوەیەت بەلاوە ئاشنا بێت، بەڵی چونکە کۆمپانیای ئۆپۆ لە ماوەی ڕابردوودا هەمان تەکنیکی بارگاویکردنەوەی بۆ مۆبایلی Oppo Find X Lamborguini Edition ڕاگەیاند و بە Oppo Super VOOC ناوی برد، ئەم تەکنیکەش ڕێگە دەدات مۆبایلەکە بە خێرایی 50 وات بارگاوی بکرێت، شایەنی باسە مۆبایلە نوێیەکەی وەن پڵەس کە جۆری McLaren Editionـە خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 10 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 256 گێگابایت.
ڕیکلامی کۆمپانیای وەن پڵەس بۆ تەکنیکە نوێیەکە:-
https://www.youtube.com/watch?v=2DAEBOygPy4
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.