هەواڵ
9, كانونی یهكهم 2018
بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی Vivo NEX 2 ئاشکرابوو

کۆمپانیای Vivo لە ماوەی ڕابردوودا هەستا بە ناردنی بانگهێشتنامە بۆ میدیاکان هەتاوەکو بەشداربن لە بۆنەی ڕاگەیاندنی مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیا ئەویش Vivo NEX 2ـە و لە بەرواری 11/12/2018 دەبێت، لە ماوەی ڕابردووشدا هەواڵە دزەپێکراوەکان زۆر لە بارەی ئەم مۆبایلەوە دەدوان و ئاشکرابوو مۆبایلەکە خاوەنی دوو ڕوونما دەبێت یەکێکیان لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە و ئەوی دیکەشیان لە بەشی پشتەوە، هەروەها وا دیارە مۆبایلەکە هەڵگری ناوی Vivo NEX 2 نابێت بەڵکو هەڵگری ناوی Vivo NEX Dual Display Edition دەبێت.
سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانیش ئەوا بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتە دزەپێکراوەکان وا دیارە مۆبایلەکە هەڵگری دوو ڕوونما دەبێت هەروەها ئەوەش دەوترێت مۆبایلەکە توانای پەخشکردنی دەنگی دەبێت لە ڕێگای ڕوونمای پێشەوەی مۆبایلەکە کە قەبارەی 6.59 ئینجە و ئەوی دیکەشیان قەبارەی 5.5 ئینج دەبێت، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی ئەوا خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 10 گێگابایت لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 845، سەرەڕای ئەمانەش کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0، لە بارەی کامێراشەوە هەڵگری سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە بە کراوەی هاوێنەی f/1.3.
ئەمانەی خوارەوەش چەند وێنەیەکی ڕوونی بەرزی مۆبایلەکەن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.