سامسۆنگ 9, كانونی یه‌كه‌م 2018

دیزاینی کۆتایی مۆبایلی Galaxy A8S ئاشکرابوو

لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Galaxy A8S دەرکەوت لەسەر ماڵپەڕی ڕێکخراوی پەیوەندیە فیدڕاڵیەکان FCC، ئێستاش دووبارە دەرکەوتەوە لەسەر ماڵپەڕی TENAAـی چینی و دیزاینی کۆتایی مۆبایلەکە ئاشکرا بوو هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت لە بەرواری 10/12/2018 کە سبەی دەکات مۆبایلەکە بە فەرمی ڕابگەیەنێت، وێنە دەرکەوتووەکان لەسەر ماڵپەڕی TENAA ئەوە ئاشکرا دەکەن مۆبایلی Galaxy A8S خاوەنی چاڵێک دەبێت لە ڕوونماکەیدا ئەمەش هەڵگری کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەیە، سەبارەت بە کامێرای پشتەوە ئەوا خاوەنی سێ کامێرا دەبێت کە بە شێوەی ستونی و بە دوای یەکدا ڕیزکراون، هەروەها خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت لە بەشی پشتەوە.

1

سەبارەت بە تایبەتمەندیەکان ئەوا ماڵپەڕی ناوبراو زانیاری دیکەی لە بارەی مۆبایلەکەوە ئاشکرا نەکرد بەڵام ڕاپۆرتەکانی پێشوو ئاماژەیان بەوەدابوو لەوانەیە خاوەنی ڕوونمایەک بێت بە قەبارەی 6.39 ئینج بە ڕوونی +FullHD لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710 و بە ڕامێکی قەبارە 6 گێگابایت هەروەها پاتریەک بە توانستی 3300 ملی ئەمپێر، سەبارەت بە کامێرا ئەوا لەوانەیە لە بەشی پێشەوە هەڵگری کامێرایەک بێت بە ڕوونی 24 مێگاپێکسڵ لەگەڵ سێ کامێرا لە بەشی پشتەوە بە ڕوونیەکانی 24+10+5.

تاگەکان Galaxy A8S
بۆچونی تۆ