ئۆپۆ 9, كانونی یه‌كه‌م 2018

ئۆپۆ و ڤیڤۆ مۆبایلەکانی تایبەت بە هێڵی 5Gـیان نمایشکرد

هەریەک لە کۆمپانیای ئۆپۆ و ڤیڤۆ بەشداریان لە کۆنگرەی کۆمپانیای پەیوەندیە چینیەکان China Mobile کرد کە ئەنجام دەدرێت لە پایتەختی چین (پەکین)، هەردوو کۆمپانیاکە هەستان بە نمایشکردنی مۆبایلە زیرەکەکانیان کە هەڵگری مۆدێمی Qualcomm X50ـی گونجێنراو لەگەڵ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5Gـە، کۆمپانیای ئۆپۆ هەستا بە نمایشکردنی جۆرێکی دەستکاریکراو لە مۆبایلی Oppo Find X و سەرکەوتوو بوو لە کردنەوەی لاپەڕەکانی وێب و کارپێکردنی ڤیدیۆکان بە خێرایی هێڵی 5G، لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانیای ڤیڤۆ هەستا بە نمایشکردنی جۆرێکی دەستکاریکراو لە مۆبایلی Vivo NEX S کە مۆدێمی Qualcomm X50 بەکاردەهێنێت.

ئەم جۆرە دەستکاریکراوەش لە مۆبایلی Vivo NEX S بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵدەستێت بە پەخشکردنی ڤیدیۆ لە کامێراکەیەوە ئەمەش واتای لە دەست نەدانی هیچ پاکێجێکی زانیاریەکان دەدات لە کاتی گواستنەوەی ڤیدیۆکان لە ڕێگەی هێڵی 5G، کۆمپانیایەکی چینی دیکەش هەستا بە نمایشکردنی هێڵی 5G ئەویش کۆمپانیای شاومیە بە جۆرێکی تایبەت لە مۆبایلی Xiaomi Mi Mix 3 کە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855ـی نوێی کوالکۆم و مۆدێمی Qualcomm X50، سەبارەت بەم مۆبایلە ئەوا لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

تاگەکان ئۆپۆ ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ