ئەپ و نەرمەکاڵا
9, كانونی یهكهم 2018
6 یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی
ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Live or Die: Survival

یاریەکی ترسناکە و تیایدا هەڵدەستیت بە ڕووبەڕوو بوونەوەی زۆمبیەکان و لە ناوبردنیان هەتاوەکو ڕزگارت ببێت.
LASERBREAK 2

یاریەکی نهێنی ئامێزە و تیایدا کۆنتڕۆڵی تیشکێکی لێزەر دەکەیت و دەیجوڵێنیت بە ئاڕاستە جیاوازەکاندا هەتاوەکو نهێنیەکان چارەسەر بکەیت.
Mind Games

ئەم یاریە یاردەدەرێکی باشە بۆ برەودان بە تواناکانی مێشکت چونکە چەند جۆرێکی چارەسەرکردنی نهێنیەکان یاخود مەتەڵ لە خۆدەگرێت.
Little Stars 2.0

یاریەکی پلانداڕشتنە و تیایدا هەڵدەستیت بە هێرش کردنە سەر سیستمی ئەستێرەی دوژمنەکەت و داگیری دەکەیت.
CELL 13

یاریەکی چێژ بەخشە تیایدا یارمەتی چێستەری ڕۆبۆت دەدەیت هەتاوەکو سەختیەکان تێبپەڕێنێت و بچێتە ئاستەکانی دیکەوە.
Cubes

لەم یاریەدا هەڵدەستیت بە دروستکردنی پێکهاتەی شێوە جیاواز لە ڕێگای شەش پاڵوەکانەوە.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.