ئەندرۆید
10, کانوونی یەکەم 2018
نوێکارییەک ڕەوانەکرا بۆ مۆبایلی Mate 20 Pro بۆ باشترکردنی کامێرا و چەند بەشێکی دیکە

هواوه‌ی دووه‌م نوێكاری ڕەوانەکرد بۆ مۆبایلی Mate 20 Pro له‌و كاته‌وه‌ی كه نمایشی كردووه، مه‌به‌ست له ڕه‌وانه‌كردنی نوێكارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ورده كێشه‌كانه به‌تایبه‌تی زیادكردنی چه‌ند نوێكارییه‌ك تاوەکوو زیاتر سیستەمەکەی جێگیر ببێت.
نوێكارییهكهی ئه‌مجاره‌ی مۆبایله نوێیه‌كه‌ی هواوه‌ی نوێكاری ژماره 9.0.0.142 ه و قه‌باره‌ی ته‌نها ٥٢٣ مێگابایته.
گۆڕانكارییه‌كان له وهشانهكهدا بریتین لەمانەی خوارەوە:
- ناسێنه‌ره‌وه‌ی ده‌موچاو باشتر كراوه.
- هه‌سته‌وه‌ری په‌نجه‌مۆری ژێر ڕوونما خێراتر قفڵ ده‌كاته‌وه.
- ڕێنیشانده‌ر باشتر كراوه له ئه‌پی نه‌خشه‌یی Google Maps.
- كوالێتی وێنه‌كان له‌كاتی چركاندنیاندا باشتر و جوانتر كراوه.
- چاره‌سه‌ركردنی نیشان نه‌دانی پێناس (Badge)ی سه‌ر ئه‌پیGoogle Messages له‌كاتی هاتنی په‌یامه‌كان.
- له‌خۆگرتنی ئاسایشی گووگڵی مانگی نۆڤه‌مبه‌ر(تشرینی دووه‌م) ی ٢٠١٨.
هه‌نگاوه‌كانی دابه‌زاندنی وه‌شانه نوێیه‌كه له هواوه‌ی Mate 20 Pro:
- كردنه‌وه‌ی ئه‌پی Settings
- كردنه‌وه‌ی به‌شی System
- كردنه‌وه‌ی Software Update و كرته كردن له Download.

ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.