سامسۆنگ
10, کانوونی یەکەم 2018
سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A8Sـی بە چاڵی ڕوونما و ڕامی 8 گێگابایەتەوە ڕاگەیاند

هەروەک لە پێشووتردا ئاماژەمان پێدابوو ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی Galaxy A8Sـی ڕاگەیاند، بەمەش دەبێتە یەکەم مۆبایل لە جیهاندا کە خاوەنی چاڵی ڕوونمایە و کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیر کراوە لەگەڵ ئەمانەشدا سامسۆنگ ڕوونمای مۆبایلە نوێیەکەی بە Infinity-O ناودەبات و ڕوونیەکەی +FullHDـیە، هەروەها Galaxy A8S لە ڕووکاری پشتەوەی هەڵگری سێ کامێرایە و لە تەنیشت کامێراکەشدا هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ بە کراوەی هاوێنەی f/2.0
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+10+5 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
- توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
- دەرچە: Type-C
- ڕەنگ: شین و خۆڵەمێشی و سەوز
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوەی ڕوونما
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: لە 21/12/2018 بەردەست دەبێت لە چین و بەکارهێنەران دەتوانن داواکاری پێشوەختەی بۆ ئەنجام بدەن

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.