10
هەواڵ 11, كانونی یه‌كه‌م 2018

هواوەی مۆبایلی Enjoy 9ـی بە پاتریەکی بەهێز و Snapdragon 450ـەوە ڕاگەیاند

هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا مۆبایلی Enjoy 9ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە لە ڕووی دیزاینەوە هاوشێوەی مۆبایلی Enjoy 9 Plusـە بەڵام Enjoy 9 خاوەنی نۆچێکە لە شێوەی دڵۆپەی ئاو لەگەڵ ئەمەشدا مۆبایلەکە هەڵگری دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە کە بە شێوەی ستوونی و لەسەر یەک ڕیزکراون بەڵام جیاواز لە مۆبایلەکانی دیکەی ئەم زنجیرەیە Enjoy 9 خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆر نییە بەمەش تاکە شێوازی پاراستن تیایدا هەستەوەری ناسەرەوەی ڕووخسارە، سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیانە خاوەنی پاتریەکی بەهێزە بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 450
  • ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
  • بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری EMUI 8.2
  • توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و توانای بارگاویکردنەوەی هەیە بە خێرایی 10 وات
  • دەرچە: microUSB 2.0
  • ڕەنگ: ڕەش و سوور و شین و مۆر
  • نرخ: ئاشکرا نەکراوە
  • بەرواری بەردەستبوون: 12/12/2018

سەرچاوە:-

  • GSM Arena
تاگەکان Enjoy 9
بۆچونی تۆ