ئەندرۆید
11, كانونی یه‌كه‌م 2018
وه‌شانی جێگیری Android 9 Pie ڕه‌وانه‌ی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی Pocophone F1 كرا

لە پاش ئه‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوودا شاومی نوێكاری Android 9 Pie ـی ڕه‌وانه‌ی مۆبایلی ئاستبه‌رز و هه‌رزانی Pocophone F1 كرد له‌ڕێگای ڕووکار‌ی MIUI 10، ئه‌مڕۆ وه‌شانی جێگیری Android 9 Pie ـی بۆ چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی تری مۆبایله‌كه له جیهاندا ڕەوانەکرا له‌سه‌ر ڕووکار‌ی MIUI 10.
مانگی ڕابردوو شاومی وه‌شانه نوێیه‌كه‌ی ئه‌ندرۆیدی بۆ ئامێره‌كه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی MIUI 10 نارد كه وهشانهكهی ژماره 8.11.15 بوو، پاشان كه‌متر له مانگێک شاومی به‌به‌رده‌وامی نوێكاری ڕه‌وانه‌ی ڕووکارەکە ده‌كرد، وه‌شانه نوێیه‌كه ژماره‌ی 10.1.3.0 و قه‌باره‌ی ١.٧ گێگابایته. گۆڕانكارییه‌كان ناڕوونن به‌ڵام بێگومان چاره‌سه‌ری چه‌ند ورده كێشه‌یه‌ك كراوه.
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی وهشانهكهیت و تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌ستت نه‌گه‌یشتووه كرته بكه بۆ داگرتنی وه‌شانه‌كه (ئه‌گه‌ر ڕومی MIUI 10 ـت هه‌یه)
له‌پاشان فۆڵده‌ره‌كه له كۆمپیوته‌ره‌وه ڕه‌وانه‌ی مۆبایله‌كه بكه و بیكه‌ره ناو فایلی “downloaded_rom”
دواتر بڕۆ به‌شی Software update له ئه‌پی Settings و وه‌شانه‌كه نوێبكه‌ره‌وه
ئه‌گه‌ر وهشانهكهت به‌ده‌ست گه‌یشت و داتگرتووه، ئه‌زموونی وه‌شانه‌كه چۆنه؟ گۆڕانكارییه‌كان چین كه دركت پێ كردبێتن؟
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.