بابەتی گرینگ
13, كانونی یهكهم 2018
وهشانی Android 9 Pie بۆ Nokia 8 بهردهست كرا

کۆمپانیاکانی تایبەت بە مۆبایلە زیرەکەکان هەنگاو بە هەنگاو وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆید Android 9 Pie ڕەوانەی مۆبایلە نوێیەکانیان دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای نۆکیا هەنگاوێکی باشی ناوە بۆ ڕەوانەکردنی وەشانەکە بۆ مۆبایلەکانی.
لەدوای ئەوەی کە لەمانگی ڕابردووەوە دەنگۆ هەبوو کە بەم نزیکانە وەشانی Android 9 Pie ڕەوانەی Nokia 8 دەکرێت، دواجار ئەمڕۆ نۆکیا وەشانەکەی ڕەوانەی مۆبایلەکەی زنجیرەی ٨ کرد، وەشانەکە ژمارەی 5.110 ـه و قەبارەی ١٥٧٥ مێگابایتە.
نوێکارییە دیارەکانی وەشانەکە بریتین لە؛ گۆڕانکاری لە لیستی ڕێکخستنەکان و ئاگادارکەرەوەکان و ئاڕاستەی سیستەمی نوێ و لەخۆگرتنی Google Security Patch ـی مانگی ١٢ ـی ٢٠١٨، لەگەڵ باشترکردنی ئاستی ڕووناکی ڕوونما لە ئامێرەکەدا و زیاتر.
بۆ بەدەستخستنی نوێکارییەکە، پێویستە لەم بەستەرەوە خۆت تۆماربکەیت و ژمارەی IMEI ـی مۆبایلەکەت بنوسیت، لەپاشان نۆکیا نوێکارییەکەت بۆ ڕەوانە دەکات و لەبەشی Software Update ـی Settings نوێکارییەکە دادەبەزێنرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.