سۆنی

وێنەی دزەپێکراوی مۆبایلی ئێکسپێریا XZ4ـی سۆنی

بە هەمان شێوەی مۆبایلەکانی وەک گالەکسی و نۆکیا و هواوەی… وردە وردە هەواڵ و وێنە دزەپێکراوەکانی مۆبایلی داهاتووی سۆنی بە ناوی ئێکسپێریا XZ4 بڵاو دەبنەوە و لە ڕابردووشدا ئەم مۆبایلە لە وێنەیەکی دیکەدا دەرکەوت. چەند مانگێک پێش ئێستا سۆنی مۆبایلی XZ3ـی نمایشکرد بە تایبەتمەندی بەرزی وەک ڕوونمای جۆری ئۆلێد و تەکنەلۆژیای Sony Bravia – چەماوە و بێلێوار و تایبەتمەندی Side Sense. ئێستاش وێنەیەکی نوێ لە مۆبایلی XZ4 دەبینین.

هەروەک لە ڕابردوودا بە پشتبەستن بە وێنە دزەپێکراوەکان ئاماژەمان پێدا، XZ4 لە پشتەوە ٣ کامێرای دەبێت و ئەمەش بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مۆبایلەکانی سۆنی. قەبارەی ڕوونماکەی گەورە دەبێت کە بە ٦,٥ ئینچ خەمڵێنراوە.

شایەنی باسە شوێنی هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوەی مۆبایلەکە دیار نییە و ئەمەش ئەوە دیار دەخات ئەم بەشەی مۆبایلەکە دەچێتە لاتەنیشتەکەیەوە. کە هەر وەک لەم وێنە دزەپێکراوەی دیکەدا دیار دەکەوێت:

بە پێی پێشبینییەکانی کەی ئای تی ئێن بۆ تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوەیە کە ڕوونمایەکی جۆری ئۆلێدی دەبێت، ڕامێکی دەبێت بە فراوانی ٦ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت بیرگەی ناوەکی. هەروەها پاترییەک بە هێزی ٣,٥٠٠ میللی ئەمپێر یان ٣,٠٠٠ هەزار میللی ئەمپێر دەبێت.

لە ٢ مانگی داهاتوودا XZ4 لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل MWC بۆ ساڵی ٢٠١٩ نمایش دەکرێت. کەی ئای تی ئێنیش وەک پیشەی خۆی هەموو ڕووداوەکانی کۆنگرەی جیهانی مۆبایل بۆ هەموو کۆمپانیاکان دەگوازێتەوە.

13 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498