تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

لەم دواییانەدا ملیۆنان ڤیدیۆ و کەناڵی یوتیوب سڕاونەتەوە

گووگڵ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری خزمەتگوزارییەکانی یوتیوبی ئاشکرا کرد کە تێیدا تیشک خراوەتە سەر ئاماری ئەو لێدوان و ڕەوشە سیاسی ڤیدیۆکان و ئەو ڤیدیۆیانەی نەگونجاون کە لە ماوەی ڕابردوودا سڕاونەتەوە. ئەمەش ئەوە دیار دەخات ئەم تۆڕە لە پارێزراویدایە چونکە مایەی گرنگی گووگڵە. تەنانەت لە لێدوانە نەگونجاوەکانیش پارێزراوە.

ڕاپۆرتەکەش ئەوە ئاشکرا دەکات لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ٧,٨ ملیۆن ڤیدیۆ و ١,٧ ملیۆن کەناڵ و زیاتر لە ٢٢٤ ملیۆن لێدوان(کۆمێنت) لەلایەن یوتیوبی گووگڵەوە سڕاونەتەوە ئەمەش بە یارمەتی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد.

یوتیوب دەڵێت ٨١٪ی ئەم ڤیدیۆ نەگونجاوانە بە یارمەتی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد سڕاونەتەوە کە ٧٥٪ـیان پێش ئەوەی هیچ بینەرێکیان هەبێت سڕاونەتەوە. ئەو کەناڵانەش کە سڕاونەتەوە ناوەڕۆکی خراپیان هەبووە یان ڕێکلامی بێزارکەریان بڵاو کردووەتەوە. وە ١٣٪ـشیان ناوەڕۆکی سێکسی و پۆڕنۆگرافییان هەبووە.

کاری ناسینەوەی خۆکارانە لە لێدوانەکانی یوتیوب سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە کە بەهۆیەوە توانراوە ٩٩,٥٪ لێدوانی نەگونجاو بسڕنەوە.

14 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498