ئەپ و نەرمەکاڵا 14, كانونی یه‌كه‌م 2018

مایکڕۆسۆفت ئەپێکی نوێ و زیرەکی تایبەت بە هەواڵ و دەنگوباس بڵاوکردەوە

بێگومان کۆمپانیاکان گشتیان دەیانەوێت بە شێوەیەکی ئاسان و پێشکەوتوو هەواڵ پێشکەش بە بەکارهێنەران بکەن. بۆ نمونە، فەیسبووک و گووگڵ و ئەپڵ و فەیسبووک و تویتەر دەیانەوێت ئەو هەواڵ و زانیاریانە بخەنە بەردەمی خوێنەران کە خواست و ئارەزووی ئەوانە، بەڵام بەداخەوە هیچیان بەو ئاستە زیرەک نین و تەنانەت لێشی نزیک نەکەوتوونەتەوە. بەم بۆنەیەوە مایکڕۆسفتیش دەیەوێت بێتە ناو ڕکابەریەکە و ئەپێکی تایبەت و نوێ و زیرەکی هەواڵی بە ناوی Hummingbird بۆ سیستەمی ئەندرۆید وەکو یەکەم هەنگاو بڵاوکردووەتەوە.

لە ڕاستیدا، ئەپەکە لە ئێستادا تەنها بۆ چەند وڵاتێک بەردەستە، بەڵام ئێمە لە خوارەوە بەستەری فایلی APKـمان بۆ ئێوە داناوە بۆ داگرتن. ئەپەکە داوای چوونەژوورەوەت لێ دەکات بە هەژماری مایکڕۆسۆفت یان لینکدین، ئەمە هەرچەندە دەتوانیت ئەم هەنگاوە بپەڕێنیت و گوێ بە چوونەژوورەوە بە هەژمار نەدەیت و پشتگوێی بخەیت. بەڵام دەبێت هەندێک ڕێکخستنی سەرەتایی هەیە لە ئەپەکە ئەنجامی بدەیت.

بە پێچەوانەی گووگڵەوە، ناتوانیت لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە بچیتە ئەو بژاردانەی خواستی خۆتن، بەڵکو بەشی گشتی هەن وەکو ناودارەکان، هەواڵ و گەشتەکان و تەکنەلۆژیا و زانست و … هتد. دوای ئەوەی تێکەڵەکە واتە Mixـت بۆ ئامادە دەکرێت، دەمنامەکە بەو هەواڵ و بابەتانە نوێدەکرێتەوە کە ئاسایی لەوانەیە خواستی تۆ بن. هەروەها کاتێکیش لەسەر بابەتەکان پەنجە لە دوگمەی Options دەدەیت ئەوا دەتوانیت بابەتەکە هەڵبگریت یان هاوبەشی پێ بکەیت یان ئەوەتا بەتەواوی ئەم سەرچاوەیە بلۆک واتە بەست بکەیت.

 

هەروەک لە ئەپەکەدا بەشێکی تر هەیە بەناوی Me، کە تێیدا گشت ئەو شتانەی پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە لەوێدا هەن، بۆ نمونە بابەتە هەڵگیراوەکان یان ڕێکخستنی ئەپەکە بە شێوەیەکی گشتی. بێگومانیش مایکڕۆسۆفت لە هەوڵی ئەوە دەبێت ئەپەکە بە پێی تێپەڕبوونی کات باشتر و باشتر بکات.

ئەگەر خواستی هەواڵ و زانیاری نوێی و ڕۆژانەت هەیە و دەتەوێت شوێن پێگە جیهانییەکان بکەویت، ئەوا بفەرموو لەم بەستەرەوە لە گووگڵ پلەی دایبگرە، یان بە APK لەم بەستەرەوە دایبگرە.

تاگەکان ئەندرۆید microsoft
بۆچونی تۆ