گووگڵ 15, كانونی یه‌كه‌م 2018

لە دوای 3 ساڵ لە وەستان ئەمەزۆن دووبارە دەست دەکاتەوە بە فرۆشتنی گووگڵ کڕۆمکاست

لە دوای ئەوەی ئەمەزۆن لە ٢٠١٥ فرۆشتنی ئامێری کڕۆمکاستی لەسەر فرۆشگاکەی ڕاگرت، ئێستا و سەر لەنوێ ئەمەزۆن ڕێگە بە فرۆشتنی ئامێرەکە دەداتەوە و ئەمەش دوای نزیکەی ساڵێک دێت لە بەڵێنی کۆمپانیا بە دووبارە دانانەوەی ئەم ئامێرە لە فرۆشگاکەی، و ئەمەش دەبێتە هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی ئەم ئامێرە تا بە ئاسانی و بە خێراترین ڕێگە بیکڕین و بگاتە دەستیان.

شایەنی باسە، ئەمەزۆن لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم بڕیارەی دەکرد و تێیدا هەر ئامێرێک کە پشتگیری لە خزمەتگوزاری ئەمەزۆن پڕایم نەکردبایە لە فرۆشگاکەی فرۆشتنی ڕادەگرت، دەرئەنجام فرۆشتنی کڕۆمکاست ڕاگیرا. لە ڕاستیدا، ئەمەزۆن خۆی خاوەنی پرایمە و دەتوانێت مۆڵەت بداتە کۆمپانیاکانی تر تا خزمەتگوزاری پرایم پێشکەش بکەن، ئیتر لەم کاتە مۆڵەتی بە گووگڵ نەدا و لە بەرامبەردا فرۆشتنی کڕۆمکاستی لەسەر ئەمەزۆن ڕاگرت. شارەزایان ئەم دۆخەیان بۆ ئەوە گێرایەوە کە بە هۆی پڕفرۆشی بەرهەمەکەی گووگڵەوە، ئەمەزۆن ئەم دۆخەی دروستکرد تا بتوانێت ئامێری خۆی بە ناوی Fire Stick باشتر بفرۆشێت و سەرەنجی بەکارهێنەران زیاتر ڕابکێشێت.

بە هەر شێوەیەک بێت، لە ئێستادا دەتوانێت کڕۆم کاست بە نرخی ٣٥ دۆلار بۆ نەوەی سێیەم، و نرخی ٦٩ دۆلار بۆ جۆری ئوڵترا لەسەر ئەمەزۆن بکڕیت.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Amazon Chromecast google
بۆچونی تۆ