گووگڵ 15, كانونی یه‌كه‌م 2018

زۆرترین ئەو بابەتانەی لەسەر ئاستی جیهان لە ساڵی 2018 لە گووگڵ گەڕانیان بۆ کراوە

هەر یەکێک لە ئێمە گرنگی پێدانی تایبەتی هەیە بە بابەتێکی دیاریکراو لە ژیانیدا جا ئەم بابەتانە بابەتی ڕۆشنبیری گشتی بن یان وەرزشێکی تایبەت بێت یان ئەو فیلمانەی کە دەمانەوێت سەیریان بکەین تا ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە خۆشویستنی کەسایەتیەکی سیاسی یان هونەری و … هتد. بەم بۆنەیەوە بۆ لیستی ئەو بابەتانەی گەڕانیان بۆ کراوە بۆ ئەمساڵ بابەتی جیاواز دەبینرێن و بێگومانیش زۆرترین گەڕان بۆ جامی جیهانی ٢٠١٨ بووە و هەندێک بابەتی تریش سەرەوەی لیستە جیاجیاکانیان گرتووە.

سەبارەت بە کەسایەتییەکان، خانمە ئەکتەر Meghan Markle سەرەوەی لیستی کەسایەتییەکانی گرتووە بە هۆی ڕووداوی بوونە هاوسەری شازادە هاری و بۆ ماوەیەکی درێژ میدیاکان لەسەر ئەو بابەتە بە بەردەوامی قسە و باسیان لەسەر ئەنجامدا. ئەمە لە کاتێکدا Sylvester Stallone بووەتە یەکەم ئەکتەر لە لیستی ئەکتەرەکان کە زۆرترین گەڕانی بۆ کراوە.

لە وەرزشوانان، یاریزانی باسکە Tristan Thompson یەکەمی لیستەکەی گرتووە و دووەمی ڕیزبەندیەکەش ئەلێکس سانچێزی یاریزانی تشیلی و یانەی مانچستەر یونایتد گرتوویەتی و سێیەمیش بە دەست یارزانی هۆکی لیندسی ڤۆنەوەیە.

دەربارەی ئەو فیلمانەی زۆرترین گەڕانیان بۆ کراوە، ئەوە Black Panther وDeadpool 2 وVenom پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان گرتووە یەک بە دوای یەکدا. ئەمانە و بوونی لیستی میوزیک ژەن و باندەکانی میوزیکیش لەلایەن گووگڵەوە بڵاوکراونەتەوە کە دەتوانن لەم پەڕەیە بە وردتر ڕێزبەندییەکە بخوێننەوە.

[su_youtube url=”https://youtu.be/6aFdEhEZQjE”]
سەرچاوە :
تاگەکان google Search Trends
بۆچونی تۆ