مایکرۆسۆفت
15, كانونی یهكهم 2018
مایکڕۆسۆفت ئەپەکانی ئۆفیسی بۆ ماک نوێکردەوە و دۆخی تاریکی بۆ زیادکردن

مایکڕۆسۆفت وەشانێکی نوێی بۆ زنجیرە ئەپەکانی ئۆفیس بۆ سیستەمی ماک بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ ئەم نوێکردنەوەیەدا دۆخی تاریکی بۆ ئەپەکان بەردەست کردووە، و تایبەتمەندی تری بۆ ئاسانترکردنی ژینگەی کارکردن لەسەر ئەو ئەپانە بەردەست کردوون.
لەگەڵ ئەم وەشانەدا، ئەپەکانی ئۆفیس تایبەتمەندی تاریک یان وەکو دەگوترێت تایبەتمەندی شەوی بە تەواوی بۆ زیادکراوە هەروەک چۆن لە دوایین وەشانی ماک مۆهاڤی بۆ تەواوی سیستەمەکە بەردەست کراوە، کە ئەم دۆخە لە کاتی چالاککردنی بە تەواوی ڕەنگی تاریک ڕووی ئەپەکان دادەپۆشێت و ڕەنگی سپی لە کەمترین شوێن دەبینرێت.
جگە لەم تایبەتمەندییە، لەم نوێکردنەوەیەدا مایکڕۆسۆفت تایبەتمەندی Continuity Cameraـی تایبەت بە ئامێرەکانی ئەپڵ بۆ ئەپەکانی ئۆفیس زیادکردووە، ئەمەش واتای وایە ڕاستەوخۆ دەتوانی وێنە بهێنیتە ناو پاوەرپۆینت لە ئامێرەکانی وەکو ئایفۆن و ئایپاد بەبێ ئەوەی پێویست بێت ئەو وێنەیە پێشتر بگوازیتەوە ماکەکەت.
سەرباری تایبەتمەندی هێنانە ناوەوەی وێنە بە شێوەی ڕاستەوخۆ، ئەوا ئەپی پاوەرپۆینت تایبەتمەندی وردبینی زمانەوانی و ڕێزمانی بۆ زیادکراوە و ئەمەش سودی دەبێت لەکاتی هەڵەی ڕێنوسی و ڕێزمانی.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!